ناونیشان: پارکینگی شارەوانی – شەقامی حاج موحەممەدتەقی ئیسفەهانی- شەقامی شەهید مونتەزیری- بینای پزیشکانی ئاریا

ژمارەی پێوەندی: 88-77-٨٣٧٢٨١١٦٦(98+)
ئیمەیل: Info@imehr.net

ئامادەکاری:





١) دەبێت نەخۆش ٥ کاتژمێر پێش پشکنین پارێزی خواردن ڕەچاو بکات.
٢) دەبێت نەخۆش ٢٤ کاتژمێر بەر لە پشکنین خۆی لە خواردنی خۆراکی پڕ چەوری و بادار، شیرەمەنی، دانەوێڵەکان و زەردێنەی هێلکەی مریشک دوور بگرێت.
٣) لە گەڵدا بوونی وێنە و بەڵگەکانی سۆنەرەکانی پێشووتری زگ و حەوز پێویستە.
٤) بۆ گرتنی وێنە، نزیکەی یەک و نیو کاتژمێر، بۆ کاتی چاوەڕوانی تەرخان بکەن.

١) ئەگەر سینگەکانی نەخۆش پرۆتیز نەبێت، دەبێت لە نێوان ڕۆژانی ٧ تا ١٤ سووڕی مانگانەدا پشکنینی بۆ بکرێت و بۆ دیاریکردنی کاتی پشکنین نێوان ڕۆژانی ١ تا ٦ی سووڕی مانگانە بۆ گرتنی کات پێوەندی بکات.
٢) ئەگەر سینگەکانی نەخۆش پرۆتیز بێت، پێویست بە پشکنینی ئێم ئاڕ ئای لە ڕۆژانی ٧ تا ١٤ی سووڕی مانگانەدا ناکات و هەر کاتێ ویستی دەتوانێت بۆ گرتنی وێنە کات بگرێت.
٣) ئەگەر نەخۆش لە تەمەنی زگ وەستان (منداڵ نەبوون)دا بێت پێویست بە پشکنینی ئێم ئاڕ ئای لە ڕۆژانی ٧ تا ١٤ی سووڕی مانگانەدا ناکات و هەر کاتێ ویستی دەتوانێت بۆ گرتنی وێنە کات بگرێت.

١) شەوی پێش پشکنین شێوێکی سووک بخورێت.
٢) نەخۆش ٥ کاتژمێر پێش پشکنین پارێزی خواردن ڕەچاو بکات.
٣) پاش خواردنی شێو، شووشەیەک زەیتی گەرچەک بخورێت.
٤) دەبێت نەخۆش ١٢ دانە حەبی دایمەتیکۆن (DIMETHICONE) ئامادە بکات و هەر ٢ ساعەت یەک حەبیان بجاوێت.

١) دەبێت نەخۆش لە شەوی پێشەوە بە تەواوی پارێزی خواردن ڕەچاو بکات.
٢) نەخۆش کاتی ئامادەبوون ٢ بەستە پاودەری سۆلفاتە لە گەڵ خۆیدا ببات.

١) نەخۆش لە کاتی سەردانکردندا ٣ بەستە پاودەری سۆلفاتەی لە گەڵدا بێت.
٢) نەخۆش ١٢ کاتژمێر پێش پشکنین پارێز بێت. (خواردنەوەی ئاو و دەرمان ڕێگەپێدراوە)
٣) شەوی پێش سەردانکردن شێوێکی سووک بخورێت. (خواردنی میوە، سەوزە و سپیات قەدەغەیە)

١) شەوی پێش سەردانکردن شێوێکی سووک بخورێت (سوپی بی دانەوێڵە و سەوزە و شیر باشترە).
٢) کاتژمێرێک پاش خواردنی شێو، شووشەیەک زەیتی گەرچەک یان شروبی سناگراف (Sena-Gragh) بخورێت.
٣) لە ٢٤ کاتژمێر پێش پشکنین سەوزە، شیر و دانەوێڵەکان نەخۆن.
٤) تاقیکاریی کریاتینی خوێن بۆ نەخۆشانی سەرووی ٥٠ ساڵ تەمەن و نەخۆشانی شەکرە پێویستە.
٥) لە گەڵدابوونی بەڵگە پزیشکییەکانی پێشووتر (سی تی سکەن و سۆنەر) پێویستە.

١) شەوی پێش پشکنین، شێوێکی سووک بخورێت (سوپی بی دانەوێڵە و سەوزە و شیر باشترە).
٢) کاتژمێرێک پاش خواردنی شێو، شووشەیەک زەیتی گەرچەک بخورێت
٣) پێش خەوتن ٣ حەبی جاوینی دایمەتیکۆن (DIMETHICONE) بخۆن.
٤) لە ٢٤ کاتژمێر پێش پشکنین سەوزە، شیر و دانەوێڵەکان نەخۆن.

١) دەبێت نەخۆش ٢٤ کاتژمێر بەر لە پشکنین خۆی لە خواردنی خۆراکی پڕ چەوری، بادار، شیرەمەنی، دانەوێڵەکان و زەردێنەی هێلکەی مریشک دوور بگرێت.
٢) دەبێت نەخۆش ١٢ کاتژمێر پێش پشکنین بە تەواوی پارێز بێت. (تەنات خواردنەوەی ئاویش قەدەغەیە)
٣) لە کاتی سەردانکردندا نەخۆش قوتوویەک ڕانیی شەربەتی ئەنەناس لە گەڵ خۆیدا ببات. (ئاگادار بن، تەنیا ڕانیی ئەنەناس)
٤) بۆ گرتنی وێنە نزیکەی ٢ کاتژمێر، بۆ کاتی چاوەڕوانی تەرخان بکەن.

١) دەبێت نەخۆش ٣ کاتژمێر پێش پشکنین پارێز بێت.
٢) تاقیکاریی کریاتینی خوێن بۆ نەخۆشانی سەرووی ٥٠ ساڵ تەمەن پێویستە.
٣) بۆ گرتنی وێنە نزیکەی ٢ کاتژمێر، بۆ کاتی چاوەڕوانی تەرخان بکەن.

١) دەبێت نەخۆش ٦ کاتژمێر پێش پشکنین پارێز بێت.
٢) بەکارهێنانی حەبی میتفۆرمین، ماوەی ٤٨ کاتژمێر پێش پشکنین ڕابگیردرێت.
٣) ماوەی ١٢ کاتژمێر پێش پشکنین چا و قاوە نەخۆنەوە.
٤) تاقیکاریی کریاتینی خوێن بۆ نەخۆشانی سەرووی ٥٠ ساڵ تەمەن پێویستە.
٥) بۆ ئەنجامی ئەم پشکنیە نابێت نەخۆش تووشی تەنگە نەفەسی بێت.
٦) لابردنی مووی سەر سینگ بۆ پیاوان پێویستە.
٧) نەخۆش دەبێت ٤ دانە حەبی میتۆرال (Metoprolol) ئامادە بکەن و لە دوو ڕۆژ پێش پشکنین، هەر ڕۆژ یەک دانە بخۆن. هەروەها کاتی بەیانیی ڕۆژی سەردانکردن یەک حەبی بخۆن و یەک حەب لە گەڵ خۆتاندا بهێنن بۆ ناوەندی وێنەگرتن.
کۆی ماڤەکانی ئەم ماڵپەڕە بۆ ناوەندی وێنەگرتن و ئینتەرڤێنشینی مهر پارێزراوە