سەبارەت بە ئێمە :
گەورە ناوەندی وێنەگرتن و ئینتەرڤێنشینی میهر بە کەڵک وەرگرتن لە نوێترین سیستەمەکانی وێنەگرتنی پزیشکی لە خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی لە پارێزگای کرماشان دامەزراوە. ئێستا ئەم ناوەندە بێجگە لە پێشکەشکردنی ڕاژە ئاساییەکانی وێنەگریی پزیشکی، کۆمەڵێک ڕاژەی تایبەتی و ناوازەش پێشکەش دەکات. هەنوووکە ئەم ناوەندە بە هەبوونی پسپۆڕانی بەئەزموون، پێداویستییە مودێڕنەکانی وێناکردن وەک:
• MRI 1.5 Tesla فیلیپس
• سی تی سکەنی مۆڵتی ئیسلایسی فیلیپس
• تیشکی دیجیتاڵ DDR
• مامۆگرافی دیجیتاڵ
• پشکنینی چڕێی ئێسکی BMD
• پانۆرکسی دیجیتال OPG
• سۆنەر
پێشوازی لە سەردانکەرانی بەڕێز دەکات.
نۆرینگەکانی ئینتەرڤێنشیناڵ :
لەم ناوەندەدا چارەسەرەکانی دەستێوەردان لە ڕێگای تیشکەوە (ئینتەرڤێنشیناڵ ڕادیۆلۆجی) بە شێوازی بەربڵاو بۆ کۆئەندامە جیاوازەکانی لەش ئەنجام دەدرێن:
• نۆرینگەی دەوالی
• ئینتەرڤێنشینی گرێکانی جەرگ
• نۆرینگەی ئینتەرڤێنشینی نەخۆشییەکانی مەمک و ژنان
• نۆرینگەی ئینتەرڤێنشینی بڕبڕەی پشت (لەیزەری نازۆری دیسک)
• نۆرینگەی پشکنینی تەندروستیی کۆرپەلە
ئامانجی دامەزرێنەران:
بونیاتنانی ناوەندیکی وێنەگری بە ئایدیا و بیرۆکەی جیاواز و ئارمانجخوازانەوە، لە ئامانجەکانی دامەزرێنەرانی ئەم ناوەندە بووە کە دەتوانین بە بەشێک لەو نموونانە ئاماژە بکەین:
• جێبەجێکردنی پەیڕەوی پێویست بۆ ڕەچاوکرنی پرۆتۆکۆلی تەندروستی
• تەیاربوون بە ئامراز و ئیمکانیاتی وێنەگرتنی پزیشکی بە کوالیتیی بەرز
• چاکترکردنی ڕاپۆرتەکانی وێنەگریی پزیشکی
• ئەنجامدانی وێنەگریی ورد بە پێی پەیڕەوە ستانداردەکانی ئەوڕۆی جیهان
• ئامادەبوونی پرۆفیسۆر و پسپۆڕانی بەئەزموونی تیشکناس (ڕادیۆلۆجیست)
• کەڵک وەرگرتن لە سیستەمی پەکس بۆ دیتنی سەرجەم وێنەی نەخۆشان و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی پزیشکی وردبینانە
• کەڵک وەرگرتن لە بەرنامەی ڕێکوپێکی تۆمارکردنی نەخۆشان و گواستنەوەی زانیارییەکان بۆ تۆڕی پەکس
• پێشکەشکردنی وێنەکانی نەخۆش لە سەر CD
• پێدانی پاکەتی وێنەگریی تایبەت بە هەر بەشێک لە شێواز و ڕەنگی جیاوازدا
• لێدانی QRCODE وێنەی نەخۆشەکان لە سەر لاپەڕەی ڕاپۆرتەکان، بە مەبەستی دەست پێڕاگەیشتنی خێرای پزیشکان
• ناردنی بەستەری وێنەکان لە ڕێگای WhatsApp و کورتە نامە
• دیکۆر و دیزاینی جیاواز و تایبەتی فەزای نۆرینگە بەراورد بە نۆرینگە و ناوەندە پزیشکییەکانی دیکە
• بەکارهێنانی سیستەمی نۆرەدان، لە پێناو نەزم و تەکووزی تۆمار و وەرگرتنی نەخۆشدا
• ئامادەبوونی فەرمانبەرانی هەر بەشێک، بە مەبەستی ئاسوودەیی و هێمنی سەردانکەران و بەرزکردنەوەی ڕێژە و کوالیتیی ڕاژەکان
• نوێکردنەوە و گۆڕینی ساڵانەی، جلوبەرگی فەرمانبەرانی نۆرینگە بە مەبەستی خولقاندنی هەستی ڕەزامەندی سەردانکەران و فەرمانبەران
بە گشتی، دامەزرێنەرانی ئەم ناوەندە هەوڵیان داوە تاکوو ناوەندێک بە ئامانجی جیاواز بونیات بنێن تا سەردانکەرانی کاتی ئامادەبوون لەم ناوەندەدا هەست بە ڕەزامەندی و ئاسوودەیی بکەن.
هیوادارین توانیبێتمان لە پێناو بەرزکردنەوەی پلەی ئێرانی ئازیزمان لە بواری ڕاژەی چارەسەری پزیشکیدا هەنگاوی بەرز هەڵ بگرین و ئەم ئامانجە نایەتە دی، مەگەر بە هەوڵ و هیمەتی سەرجەم ئێرانیانی ئازیز.
بیمە ڕێککەوتووەکان لە گەڵ ناوەنددا :
ڕاژە وێنەگرییەکانی ئەم ناوەندە، لە پێناو ئاسوودەیی حاڵی سەردانکەرانی بەڕێزی ڕێککەوتو لە گەڵ زۆربەی بانک و بیمەکان، لەوانە؛ بانکی تیجارەت، بانکی ڕیفاهـ، بانکی سادرات، بانکی سپەهـ، بانکی کیشاوەرزی، کانوونی سەدەفتەر داران و دەفتەریاران، دەزگای دەنگ و ڕەنگ و هێزە چەکدارەکان پێشکەش دەکرێت.
تکایە ئاگادار بن:
سەرجەم وێنەی نەخۆشەکان بە مەبەستی ئارشیڤکردن و ڕاوێژ، دەتوانرێت لە سەر سی دی و لە ڕێگای ئینتەرنیتەوە هەناردە بکرێت.
بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی ئێوە سەردانکەرانی بەڕێز، ئامادەبوونی ڕاپۆرتی وێنەکان لە ڕێگای کورتە نامەوە بۆتان هەناردە دەکرێت.