سۆنۆگرافی (سۆنەر) چییە؟
سۆنەر شێویەکی پشکنینە لە پزیشکیدا کە لە شەپۆلی دەنگی بە زرینگەی بەرز کەڵک وەردەگرێت، کە پێی دەڵین شەپۆلی سەروویدەنگ، بە شێوازێک کە دەتوانێت پێکهاتەی جەستە دەربخات یان وێنەی لێ بگرێت و ئەم پشکنینە زۆرتر بە سۆنۆگرام ئەنجام دەدریت. سۆنەر لە ئامرازێک سوود وەر دەگرێت کە پێی دەڵێن ترانسفۆرمەر، ئەم کەرەستە شەپۆلە سەروویدەنگیەکان هەناردەی دەرەوە دەکات و زایەڵەکانی وەر دەگرێتەوە، لە ژووری سۆنۆگرافیدا کۆمپیوتەرێک دانراوە کە شەپۆلەکانی سەروویدەنگ لە فۆرمی وێنەدا وەردەگرێت و شرۆڤەیان دەکات و شارەزای تەکنیکی دەتوانێت پێکهاتەکان دیاری بکات و قەبارەیان ببینێت و دواتر پسپۆڕ وێنەکان دەخوێنێتەوە و چۆنییەتی و بارودۆخی نەخۆش ڕادەگەیێنێت.
ئامانجی ئەم تاقیکردنەوە، دابینکردنی وێنەی سۆنەرە کە توانای دەرخستنی قەبارە، فۆرم و پێکهاتەی تەندروست و ناتەندروستی ئەندامانی لەشی هەیە، تەنانەت ئەگەر پێکهاتەکەی جەستەش سفت و پتەو بێت، دەبێت شەپۆلەکانی سەروویدەنگ زیاتر هەوڵ بدەن تاکوو وێنەیەکی ڕوونتریان لێ دەر بخەن.
سۆنەر شێوەیەکی کارامەیە بۆ هەڵسەنگاندنی قەبارە، شکڵ و چڕێتی پارچەکانی لەش، کە یارمەتییەکی گرنگی دەستنیشانکردن لە دۆخە پزیشکییەکاندا دەدات. شەپۆلەکانی سەروویدەنگ و وێنە بەرهەم هاتووەکانی، ڕێگایەکی زۆر تەواون بۆ دیاریکردنی نەخۆشینەکان.
شەپۆلەکانی سەروویدەنگی زگی، بە شێویەکی تایبەت بۆ نەخۆشییەکانی گەدە، بەرد و نەخۆشییەکانی دیکەی گورچیلە، نەخۆشییەکانی جەرگ، ڕیخۆڵە کوێرە، چەشنەکانی کیسی ناوەوەی زگ، زگپڕبوونی دەرەوەی منداڵدان، گرێی منداڵدان و دۆخەکانی دیکە بەکار دەهێنرێت.
سۆنۆگرام لە شاشەیەکی مۆنیتۆری کەڵک وەردەگرێت کە تێیدا کۆرپەلە و منداڵدان بە باشی پیشان دەدرێن و هەروەها دەتوانن وردەکارییەکانیش تاوتوێ بکەن و دۆخەکانی دی وەک؛ پێکهاتەی سینگ و ئێسک و نەخۆشییەکانی ئێسک و هتد هەڵسەنگینن.
سۆنەر دەتوانێت سووڕانی خوین و شلەمەنیەکانی نێو جەستە دیاری بکات و لە کۆمپیوتەردا گەڕانەکان بە باشی و ڕەنگە جیاوازەکان دەربخات و وێنەی ڕوونیان بە دەستەوە بدات. پێکهاتە زۆر پتەو و زەبەلاحەکان و ئەو ئەندامانەی کە تەژی لە گاز (غازات)ن، ناتوانن شەپۆلەکانی سەروویدەنگی بە باشی وەرگرن.
سۆنەر لە ڕیگای تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی وێنەوە دەتوانێت ئاڵۆزیی زۆری هەبێت و سۆنەر وەک ڕادیۆلۆژی(تیشك)ە و زۆرجار بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی ڕوونتر بەکار دێت و هێزی موگناتیسی ئێم ئاڕ ئای دەتوانێت بەکارهێنانی لەو نەخۆشانەی کە پارچەیەکی کانزایی لە لەشیاندایە، سنووردار بکات و ئەم کەسانە لە پشکنینی ئیم ئاڕ ئایش بێبەش دەبن.
مەترسی و زیانەکانی سۆنەر:
پشکنینی سۆنەر تاقیکارییەکی وینەگرتنی بێ ژان و ئێشە و هیچ ئاڵۆزی و کێشەیەکی تایبەتی نییە. ڕەنگە شەپۆلەکانی سەروویدەنگی زیانبار بەراورد بکرێن. ئەم پشکنینە لە سەر پێست دەکریت و بە ئەندامەکانی ناوەوەی لەش ناگات و لەو ڕووەوە گرفتێکی ئەوتۆی نییە، تەنیا وزەی شەپۆلەکانی سەروویدەنگ دەتوانن نەختێک شانەکانی پێست ئاڵۆز بکەن، بەم هۆیەوە کارزانی تەکنیکی هەوڵ دەدات شێوەیەک بەکار بهێنێت کە پێستتان کەمتر بەر لێدانی شەپۆلەکان بکەوێت و بەم هۆیەوە سۆنەر یەکێک لە پارێزراوترین شێوەکانی وێنەگریی پزیشکییە.
پێش پشکنینی سۆنەر:
پزیشکان، سۆنەر وەک پشکنینێکی سەرەتایی، زیاتر لە گەڵ تاقێکردنەوەی خوێندا پێشنیار دەکەن. بۆیە دەبێت لە پزیشکتان پرسیار بکەن و دڵنیا بن کە ئایا پێش سۆنەر پێویستە ڕەچاوی شتێک بکەن یان نە.
سۆنەر لە فریاکەوتنی خێرادا باشترین جۆری پشکنینە و وەک ئاماژەمان پێدا پێش سۆنەر نابێت هیچ شتێک بخۆن، بۆ نمونە پزیشکان زۆرجار داواتان لێ دەکەن کە تا ٦ کاتژمێر پێش سۆنەر، هێچ خۆراکێک نەچێتە نێو لەشتان، بەڵام لە سۆنەری میزەڵداندا داواتان لێ دەکرێت تا دەتوانن ئاو بخۆنەوە.
بەرنامەتان وا دابڕێژن کە نەختێک زووتر بگەنە نۆرینگە تاکوو بتوانن ئیشە پیویستەکان ئەنجام بدەن و فۆرمەکان پڕ بکەنەوە و ئەگەر داواتان لێ کرا خۆراک یان خواردنەوەیەکی تایبەت بەکار بێنن کاتتان هەبێت. کە وابوو حەتمەن پێس سۆنەر لێتان دەپرسن ئایا ئەم تێبینیانەتان ڕەچاو کردووە یان نە.
کاتدانان بۆ سۆنەر:
لە حاڵەتی ئاساییدا پشکنینێکی سۆنەر زیاتر لە ٣٠ خولەک درێژە ناکێشێت و پێدەچێت لە زۆربەی نموونەکاندا ١٥ خولەک پێش پشکنین داواتان لێ بکرێت کە ئیشە سەرەتاییەکان جێبەجێ بکەن و هەندێ کاتیش ئەم پشکنینە پێویستی بە خواردنەوەی تراوەکان هەیە، بە ڕادەیەک کە میزەڵدانتان پڕ ببێت و ئەگەر میزەڵدانتان بە ڕادەی پێویست پڕ نەبووبێت، کارزانی تەکنیکی ئێوە دەگەڕێنێتەوە تاکوو ئاوی زیاتر بخۆنەوە و ئەم بابەتە کاتێک روو دەدات کە کارزانی تەکنیکی سەرەتا پشکنینی بۆ کردوون و لەم کێشە ئاگادار بۆتەوە.
کاتێ کە کارزانی تەکنینکی کۆی وێنە مەبەستەکان دەگرێت، لە گەڵ پسپۆڕی تیشکناسی (ڕادیۆلۆجیست)دا تاوتوێی دەکات تا دڵنیا بێت کە هیچ شتێکی دیکە پێویست نییە. زۆربەی کارزانە تەکنیکییەکان توانای دیاریکردنی دەرەنجامەکانیان نییە، لە کاتێکدا کە پسپۆڕی تیشکناسی (ڕادیۆلۆجیست) دەتوانێت وێنەکان شرۆڤە بکات و ڕاپۆرتی پێویست بە پزیشکی پسپۆڕ ڕابگەیێنێت.
شوێنی سۆنەر:
سۆنەر لە ناوەندەکانی وێنەگرتنی نەخۆشخانەکان و هەندێ لە ژوورەکانی منداڵبوون ئەنجام دەدرێت و نۆرینگەکانی منداڵبوونیش ئەم پشکنینە دەکەن. ئامرازی سۆنەر وەک کۆمپیوتەریکە، کە مایکێکی پێوەیە و زۆر جار لە تەنیشت قەرەوێڵەی نەخۆشدا جێگیر دەکرێت.
بۆ سۆنەر دەبێت جلێک لە بەر بکەیت کە بە ئاسانی دابکنێت و زۆربەی نموونەکان تەنیا لەسەر پێست ئەنجام دەبێت. دەتوانن سۆنەری زگ بە شەرواڵ و تێشرت ئەنجام بدەن، تەنیا کارێک کە پێویستە هەڵدانەوەی تێشرتە تاکوو شەپۆلەکان لە زگ بدەن و لە سۆنەری ئەندامی مێینەدا ناچارن جڵی ژێرەوە دەر بێنن.
خواردن و خواردنەوە پێش سۆنەر:
وەک لە سەرەوەدا ئاماژەمان پێکرد، هەندێ جار لە سۆنەردا پێویستە کەسەکە بڕێکی زۆر ئاو بخوات یان ئەوەی کە نابێت هیچ شتێک بخوات.
تێچوو و بیمەی تەندروستی لە سۆنەردا:
سۆنەر پشکنینێکە بە نرخێکی ئاسایی و زۆر گران نییە و زۆربەی بیمەکان دەیگرنەوە و هەندێ جاریش چاو لە هۆکار و جۆری سۆنەرەکە دەکەن.
سۆنەری سێ ڕەهەندی و چوار ڕەهەندی، پشکنینێکی بژاردەییە کە هەندێ کەس لە کاتی دووگیانیدا ئەنجامی دەدەن. وێنەی سێ ڕەهەندی کۆرپە لە ڕوانگەیەکی سێ ڕەهەندییەوە پیشان دەدات، بەڵام وێنەی چوار ڕەهەندی، ڤیدیۆیەکی جووڵەرە و دەتوانێت جووڵانەوەی کۆرپەکە کە کاتێکی تایبەتدا لە وێنەکەدا بە ئێوە پیشان بدات، ئەڵبەت زۆرجار ئەم جۆرە سۆنەرە بیمە نایانگرێتەوە و تێچوویەکی زۆریشیان هەیە.
درێژەی پشکنینی سۆنەر:
ئەوەی کە پێش پشکنین، بزانن لە کاتی سۆنەردا چی ڕوو دەدات، دڵەڕاوکێتان دادەبەزێنێت.
سۆنەر لە لایەن کارزانێکی تەکنیکەوە (تەکنیسیەن) ئەنجام دەدرێت و کۆی پرۆسەی سۆنەر کەمتر لە ٣٠ خولەک درێژە دەکێشێت و تەکنیسین لە ئێوە داوا دەکات کە تا ڕادەی پێویست جلەکەتان هەڵ بدەنەوە و لە سەر قەرەوێڵە ڕابکێشن و دواتر ژلی تایبەت دەدات لە پێستی زگ یان هەر شوێنێکی دی کە مەبەستی پشکنینە و دەبێتە هۆی چەوربوونی پێستتان و دەتوانێت گەرمیش ببێت و پاشتر کارزانی تەکنیکی دەزگاکە لە سەر پێستی ئێوە دادەنێت و ڕەنگە نەختێکیش گوشار بخاتە سەر جەستە، کە هەندێ جار ئەم گوشارە دەتوانێت تا ڕادەیەکی کەم ئازاردەر بێت. تەکنیسییەن شوێنی گونجاو بۆ جێگیرکردنی دەزگاکە دەدۆزێتەوە و هەوڵ دەدات کە وێنەیەکی ڕوونتر دەر بخات و هێڵەکانی سەر دەزگا دەتوانن قەبارەکانیش بۆ ئێوە دەرخەن.
پاش پشکنینی سۆنەر:
کاتێ کە سۆنەر کۆتایی پێ دێت، تەکنیسیەن خاولی یان کلینکسێک لە سەر لەشتان دادەنێت بۆ خاوێنکردنەوەی ژلێک کە بۆ ئامادەکاری درا بوو لە پێستتان. کاتێ کە تەکنیسییەن گرتنی کۆی وێنەکان بە گونجاوی پشتڕاست بکاتەوە، دەتوانن جلەکانتان لە بەر کەن. ئەڵبەت پێدەچێت جار و بار پزیشکی پسپۆڕ هەندێ راسپاردەتان بۆ دابنێت کە لەم کاتانەدا دەبێت ڕەچاویان کەن.
کام بەشەکانی جەستە بۆ گرتنی سۆنەر شیاون؟
وەک لە بەشی تەندروستیدا شرۆڤەمان کرد، سۆنەر دەتوانێت بۆ بەشە جواروجۆرەکانی لەش کەڵکی لێ وەربگیردرێت و ڕیگایەکی زۆر کارامەیە بۆ دیاریکردن و بەڕێوەبردنی دۆخێکی تایبەتی تەندروستی و پزیشکی. چەندین نموونە سەبارەت بە کارامەیی سۆنەر هەیە و لەم بەشەدا دەمانەوێت ببینین کە ئەم پشکنینە زۆرتر لە چ بوارێکدا ئەنجام دەدرێت.
• سۆنەر لە ناوچەی زگ و سینگ وەک؛ جەرگ، گورچیلە و هتد
• سۆنەری سینگ، شانەکانی سینگ بریتی لە گرێکانی سینگ
• دەمارەکان، ماسوولکەی دڵ، دەفەی سینگ، ڕەگەکانی دڵ و هتد
• نەخۆشینەکانی ژنان، کۆئەندامی زاوزێی ژنان
• ماسوولکەکانی ئێسکبەند، جومگەکان، ماسوولکەکان و ڕەفیسکەکان
• پشکنینەکانی پێش منداڵبوون، کۆرپەلە، منداڵدان، دۆخی کۆرپە لە کاتی دووگیانیدا
• سۆنەری تایبەت بە زارۆک و منداڵان
• بەشە هەرە بچووکەکانی جەستە، سستییەکانی پیاوان، مل، دەرەقی، و ڕەگەکانی تەواوی لەش سۆنەریان بۆ دەکرێت.
قازانجی شەپۆلەکانی سەروویدەنگ:
شەپۆلەکانی سەروویدەنگ قازانجی زۆریان هەیە، ئەم شەپۆلانە بە تەواوی بێژان و ئازارن و هیچ کوتان و دەرزی و هەروەها برینێک پێویست نییە و نەخۆش لەم جۆرە سۆنەرەدا ناکەوێتە بەر لێدانی ڕاستەوخۆی شەپۆلەکانی سەروویدەنگ و لە ژێر پرۆسەیەکی بە تەواوی پارێزراودایە، و لە ڕاستیدا هیچ جۆرە ئاسەوارێ لە زیانی سۆنەر بوونی نابێت، ئەڵبەت ئەو کاتەی کە پشکنین بە دەستی کەسێکی شارەزا و خاوەن ئەزموون و زاناوە بە ئەنجام بگات.