ناونیشان: پارکینگی شارەوانی – شەقامی حاج موحەممەدتەقی ئیسفەهانی- شەقامی شەهید مونتەزیری- بینای پزیشکانی ئاریا

ژمارەی پێوەندی: 88-77-٨٣٧٢٨١١٦٦(98+)
ئیمەیل: Info@imehr.net



ڕادیۆگرافی پانۆڕامیک یا پانۆڕکس چییە؟

ڕادیۆگرفی پانۆڕامیک، سکەنەرێکی پانۆڕامیکی تیشکی ئێکسی پزیشکیی ددانە لە شەویلکەی سەرەوە و خوارەوە. ئەم جۆرە ڕادیۆگرافییە، وێنەیەکی دوو ڕەهەندی لە شێوەی نیوبازنەییە کە نێوان هر دوو گوێ پیشان دەدات. ڕادیۆگرافی پانۆڕامیک فۆرمێکە لە تۆمۆگرافیی ئاستی ناوەندی؛ کە تێیدا وێنەکان بە شێوازی چەند ڕووبەری دەگیرێن تاکوو لە کۆتاییدا وێنەی پانۆڕامیک (گشتگیر) دەرکەوێت. ئەمە بەو واتایەیە کە شەویلکەی سەروو و کاکیلەکان دەکەونە خاڵی ناوەندی (focal trough) و ئەو پێکهاتانەی کە لە ئاستی ڕووەکی و قووڵدان بە شێوازێکی ناڕوون دەبینرێن. بە گشتی ئەمە هەر ئەو وێنە گەورەیەیە کە هەمووی ددانەکانی ڕیزی سەرەوە و خوارەوی تێدا دەبینرێت.
ناوەکانی دیکە، کە بۆ ڕادیۆگرافێکی پانۆڕامیک باوە، بریتین لە: پانۆڕکس، ڕادیۆگرافی پانۆڕامیکی پزیشکیی ددان (dental panoramic radiograph) و پێنتۆموگرام؛ کە بە کورتکراوی بریتین لە: PAN، DPR، OPT و OPG.
OPG کورتکراوی وشەکانی Ortho Pantomo Gram ە. ڕیشەی وشەی Ortho لە ئۆرتۆدنتیک بۆ ددان دەگەڕێتەوە، ڕیشەی Pan نواندنی پانۆڕامیک و tomogram وێنەی ئەندامانی جەستەی نەخۆش لە ڕێگای تیشکی ئێکسەوەیە کە لە سەر شاشە دەردەکەوێت. وێنەکان بەرهەمی دیمەنێکی گشتین لە شوێنی ددانەکان و زانیاریی ئێسکەکانی شەویلکە (شيویلکەی سەر و ژێر) و هەروەها زانیاری لە بۆشەڵەکانی شەویلکەی سەروو و جومگەکانی نێوان شەویلکەکان و کاسەی سەر دەردەخەن.


پارچەکانی ڕادیۆگرافی پانۆڕامیک:

پارچەکانی پانۆڕکسیکی پزیشکیی ددان بریتتە لە: باسکێکی ئاسۆیی سووڕێنەر کە سەرچاوەی تیشکی ئێکسە و سندووقی هەڵگری فیلم لە بەشی سەرەوەیدا جێگیر کراوە، کە بە ڕیکوپێکی لە هەمبەر یەک دانراون. کاسەی سەری نەخۆش لە نێوان مەکینەی تیشکی ئێکس و سندووقی فیلم رادەگیرێت. سەرچاوەی تیشکی ئێکس لە هەمبەر فیلمەکەدا بە شێوازی هاوتەریب دانراوە تاکوو بزاوتی تیشک بە شێوازی ئاسۆیی و بە پانایی ٤ بۆ ٧ میلی‌مەتر، پاش تێپەڕبوون لە کاسەی سەری نەخۆش، بە سەر فیلمەکەدا بنەخشێنێت. هەروەها، بەرزیی بزاوتی تیشکەکە، کاکیلە و شەوێلکەی سەروو دەگرێت. باسکەکە لە سووڕانێکی بازنەیی و ناوەندیدا لە ڕەوگەیەکی تایبەتیدا دەسووڕێت. ئەم دەزگایە بە هەبوونی توانای ڕێککەوتن لە گەڵ حاڵەتە جیاوازەکان و گۆڕانی کۆنتراست و ڕووناکی و تیشکی گاما، دۆخی وێنەهەڵگرتنی گونجاو، تەنانەت بۆ منداڵانیش دەڕەخسێنێت. هەستەوەرە بەکارهاتووەکانی نێو دەزگاکە، جۆری هەستەوەری ئامێری سی تی سکەنن کە دەوری بەرچاو لە بەرزکردنەوەی کوالیتیی چارەسەری پزیشکی دداندا دەگێڕن.


پانۆڕکس دیجیتاڵ:

ڕادیۆلۆجی تیشکی ئێکسی پزیشکیی ددان، وردە وردە بە تێپەرینی کات لە تەکنەلۆژیای فیلم (واتا کەلک‌وەرگرتن لە مادەی کیمیایی و ژووری تاریک) دوور کەوتۆتەوە و تەکنولۆژیای دیجیتاڵی تیشکی ئێکس جێی گرتۆتەوە کە لە سەر هەستەوەرە دیجیتاڵییەکان و کۆمپیۆتەرەکان دروست کراوە. یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی پانۆڕکسی دیجیتاڵ بەراورد بە سیستەمە فیلمییەکان، پانتایی زۆر و بەربڵاوی بزاوتی تیشکەکەیە. ئەمە بەو واتایەیە کە سکەنە دووپاتەکراوەکان ئیدی پێویست نییەن و لە ئاکامدا تێچوونیان دادەبەزێت و هەروەها ڕێژەی تیشک بەرکەوتنی نەخۆش زۆر کەم دەبێتەوە. وێنە تۆمارنەکراوەکانیش، ئەگەر فایلەکەیان پاشەکەوت کرابێت، ئەگەری دووبارە لە چاپدانیان هەیە. لە دیکەی تایبەتمەندییە هەرە باشەکان بریتین لە؛ دیتنی هاوکاتی وێنەکان، دەرفەتی گۆڕین و هەڵەگری، توانای ناردن لە ڕێگای پۆستی ئەلکترۆنی بۆ نەخۆشەکان و هاوکارانی بەشی پزیشکی، تاوتوێکردنی ئاسان و جێی متمانە، دابەزینی ڕادەی لێدانی تیشک، نەویستنی ژووری تاریک و لە کۆتاییدا پێویست نەبوونی مادەی کیمیایی بۆ چاپکردنی وێنەکان.
کاتی وێنەگرتن بەراورد بە دەزگای پانۆڕکسی کۆن، لە ١٧ بۆ ١٠ چرکە دابەزیوە و دەستبەجێ پاش لێدانی تیشک، وێنە لە سەر شاشەی کۆمپیۆتەر دەر دەکەوێت. ڕوونیی وێنە پاش گەورەکردنەوەی هێندە لە سەرە کە وەک ڕادیۆگرافی ددان دەتوانرێت درێژیی ڕیشەی یەک بە یەکی ددانەکان بە ئاشکرا ببینرێت. ئەم توانا و ئیمکانە، پێوانەکردنی وردی کلۆربوونی هەر ددانێک بۆ چاککردنەوە و بڕینی دەماری دەڕەخسێنێت.


بوارەکانی کەڵک وەرگرتن لە ڕادیۆگرافی پانۆڕامیک :

• دیاریکردنی ددانی عەقڵی شاراوە و بەرنامەدانانی نەشتەرگەری_ بەربڵاوترین بواری کەڵک وەرگرتن لەم دەزگا، دیاریکردنی ددانی عەقڵ و زیانەکانیە بۆ شەویلکە.
• دیاریکردنی نەبووونی ئێسکی پریۆدێنتاڵ و تووشبوونی پری ئۆپتیکاڵ
• دۆزینەوەی سەرچاوەی ئێشی ددان
• هەڵسەنگاندنی پێویست بۆ چاندنی ئیمپلەنتی ددان
• هەڵسەنگاندنی ئۆرتۆدینسی(ڕێککردنی ددان)، پێش و پاش ئەنجامدانی
• دیاریکردنی ناتەباییە پێشکەوتووەکانی وەک: کروبۆبیسم، دیسپلازی cleido cranial
• شێرپەنجەی پەیوەست بە شەویلکە
• گرفتەکانی TMJ و anlylosis
• دیاریکردنی osteosarcom ،ameloblastoma، renal osteodystrophy کاریگەر لە سەر شەویلکەکان و hypophosphatemia
• دیاریکردن و هەڵسەنگاندنی پێش و پاش نەشتەرگەریی خەسارەکانی دەم و شەویلکە و ڕوخسار، بۆ نموونە؛ شکانی dentoalveolar و شەوێلکەی خوارەوە.
• بەردی لیکە ڕژێنەکان (Sialolithiasis)
• دیاریکردنەکانی دی و چارەسەرە پێویستەکانیان


سوودە سەرەکییەکانی ڕادیۆگرافی پانۆڕامیک:

• ڕووماڵی تەواوی ددان و ئێسکەکانی دەموچاو
• ڕێژەی کەمی تیشک لێدانی نەخۆش
• ئاسانیی ڕەوتی وێنەگرتن لە نەخۆش (پێویست نەبوونی دانانی هیچ فیلمێک لە نێو زاری نەخۆش)
• بەکارهاتوو بۆ ئەو نەخۆشانەی کە ناتوانن دەمیان بکەنەوە، بۆ نموونە؛ بە هۆی rismus
• کورتخایەنی و خێرایی کاتی تۆمارکردنی وێنەکان
• ئاسانیی پاشەکەوتکردنی زانیارییەکان بەراورد بە شێوازە کۆنەکان
کۆی ماڤەکانی ئەم ماڵپەڕە بۆ ناوەندی وێنەگرتن و ئینتەرڤێنشینی مهر پارێزراوە