ناونیشان: پارکینگی شارەوانی – شەقامی حاج موحەممەدتەقی ئیسفەهانی- شەقامی شەهید مونتەزیری- بینای پزیشکانی ئاریا

ژمارەی پێوەندی: 88-77-٨٣٧٢٨١١٦٦(98+)
ئیمەیل: Info@imehr.net


مامۆگرافی:

مامۆگرافی، تاقیکارییەکی تیشکی ئێکسە لە سەر مەمک، کە وەک ئامرازێکی دۆزینەوە بۆ ناسین و دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی سینگ بەکار دەبردرێت. مامۆگرافی فاکتەرێکی سەرەکییە لە دیاریکردنی خێرا و پێش وادەی شێرپەنجەی مەمکدا. بە وتەی دامەزراوەی نەتەوەیی شێرپەنجە، شیرپەنجەی سینگ، پاش شێرپەنجەی پێست دووهەمین شێرپەنجەی بەربڵاوە. ساڵانە نزیکەی ٢،٣٠٠ تووشبووی نوێ بە شێرپەنجەی سینگ لە نێو پیاواندا و نزیکەی ٢٣٠،٠٠٠ تووشبوو لە نێو ژناندا تۆمار دەکرێن.
هەندێ لە پسپۆڕان پێشنیار دەکەن، ژنانێ کە تەمەنیان ٤٠ ساڵ و زیدەترە، دەبێت هەر یەک تا دوو ساڵ پشکنینی مامۆگرافی ئەنجام بدەن و پشکنینی ڕیکوپێک و بەردەوامیش لە تەمەنی ٤٥ ساڵانەوە پێشنیار دەکەن. ئەگەر ئێوە پێشینەی کەسی یان بنەماڵەیی شێرپەنجەی مەمکتان هەیە، ڕەنگە پزیشک داواتان لێ بکات کە زووتر ئەم تاقیکاریە دەست پێ بکەن.
ئەگەر هەر گرێ یا ڕژێن و هێمایەکی دی شێرپەنجەی مەمکتان هەبێت، پزیشک پشکنینی مامۆگرافیتان بۆ پێشنیار دەکات. ئەگەر لە مەمکتاندا پڕۆتیزتان هەبێت، لەوانەیە مامۆگرافی پێویست بێت.


تاقیکاریی مامۆگرافی چییە و کام ژنان دەبێت مامۆگرافی سینگ ئەنجام بدەن؟

دەکرێت مامۆگرافی وەک تاقیکارییەکی دۆزینەوە ئەنجام بدرێت تاکوو بە دوای هێمایەک لە شێرپەنجەی مەمک لەو ژنانەدا بێت کە هیچ هیمایەکیان لێ دەرنەکەوتووە. ئەنجامدانی ئەم ڕاسپاردانە بۆ ژنانێک کە لە بەردەم مەترسیی مامناوەندان زۆر پێشنیار دەکرێت.
مامۆگرافی هەروەها ڕەنگە وەک تاقیکارییەکی دیاریکردن بۆ کەسانێک ئەنجام بدرێت کە هێما و نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمکیان هەیە، وەک ئەو نموونانەی کە لەم بەشەدا هێناومانن و بریتین لە:
• هەبوونی ڕژێن لە مەمکدا، یان دەرکەوتنی گرێ و وەرەوم لە بن‌باڵدا
• دەرکەوتنی بەشێکی ئاوساو و ڕەپبوو لە سینگدا
• پێکهاتەی چاڵ و قووڵکە لە سەر سینگ
• گۆڕینی قەبارە و شێوازی سینگ
• هەست بە قورسبوون لە سینگێکدا
• داتەپینی گۆی سینگ
• دزاوەکانی گۆی سینگ
• ئازاری مەمک
• سوورهەڵگەڕان، زیپکە و ئاڵۆشی مەمک یان گۆی سینگ (هێما ئەگەرییەکانی شێرپەنجەی سینگی هەوکردوو یان نەخۆشیی پاگتی مەمک)
جێی ئاماژەیە کە مامۆگرافی بۆ هەر دو ڕەگەزی ژنان و پیاوان پێشنیار دەکرێت و پیاوانیش دەتوانن هۆی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی مەمک بن.(ئەگەر چی شێرپرنجەی سینگی پیاو زۆر کەمترە لە شیرپەنجەی مەمک لە ژناندا)


مامۆگرافی بۆ کێ پێویستە؟

چۆن بۆ مامۆگرافی ئامادە ببم؟

دەبێت ئێوە لە ڕۆژی مامۆگرافیدا کۆمەڵێک ڕیکاری تایبەت پەیڕەو بکەن.
نابێت دژە ئارەقە، پاودەری جەستە، یان بۆن لە خۆتان بدەن. هەروەها نابێت هیچ جۆرە مەڵهەم و کرێمێک لە سینگ و بن‌باڵ بەکار بێنن. ئەم ماددانە دەتوانن وێنەکان بشێوێنن یان وەک بەڵخی کەلسیۆم دەرکەون. کە وابوو، زۆر گرنگە لێیان دوور بن.
ئەگەر دووگیانن یان شێر دەدەن، پێش پشکنین بە پزشکی تیشکناس بڵێن. بە گشتی لەم قۆناغەدا، ناتوانن تاقیکاریی مامۆگرافی ئەنجام بدەن.


ئامادەیی پێویست بۆ مامۆگرافی

لە کاتی مامۆگرافیدا چی ڕوو دەدەات؟

پاش دەرهێنانی جلوبەرگی سەرەوە و ڕووتکردنەوەی سەرووی ناوقەد و لابردنی هەر جۆرە ملوانکەیەک، تەکنیسییەنێک ئاوەڵدامانێکتان پێ دەدات لە بەری کەن. پەیوەست بە چۆنییەتی تاقیکاری، پێدەچیت لە کاتی مامۆگرافیدا ڕاوەستن یان دابنیشن.
هەر سینگێک لەسەر شاشەیەکی تیشکی ئێکسی تەخت ڕادەگیرێت. دواتر کۆمپریسۆرێک مەمک لە سەرەوە بۆ خوار گوشار دەدات تاکوو بێ چڕچ و سافی بکات. بەم شێوە وێنەیەکی ڕوون لە مەمک دەگیرێت.
ڕەنگە ناچاربن بۆ هەر وێنەیەک هەناسەتان ڕابگرن. ئەگەری ئەوەش هەیە تا ڕادەیەکی کەم تووشی گوشار یان هەستی ناخۆش بن، بەڵام زۆر کورتخایەنە.
بە درێژایی پرۆسەکە، پزیشک چادوێریی وینەکان دەکات. ڕەنگە داوای گرتنی وێنەی زیاتر بکەن، تاکوو ڕوانگەی جیاواز دەربخەن و ئەگەر شتێک ناڕوون بێت، زیاتر سرنجی بخەنە سەر.
مامۆگرافی دیجیتاڵ هەندێ کات بەو مەرجەی کەڵکیان لێ وەردەگیرێت کە لە بەردەستدا بیت. ئەم پشکنینانە بە تایبەت بۆ ژنانی خوارووی ٥٠ ساڵ زۆر سوودمەندن.
مامۆگرافیی دیجیتاڵ، تیشکی ئێکس دەکاتە وێنەی ئەلکترۆنیکی سینگ لە سەر کۆمپیوتەر. وێنەکان دەستبەجێ ئامادەی دیتنن، لەو ڕووەوە ڕادیۆلۆجیست (پزیشکت تیشکناس) چاوەڕوانی چاپبوونی وێنەکان ناکات.



مامۆگرافی سینگ چۆنە؟

کێشەکانی مامۆگرافی چییە؟

وەکوو هەر جۆرە تاقیکردنەوەیەکی تیشکی ئێکس، لە مامۆگرافیشدا دەکەونە بەر لێدانی ڕێژەیەکی کەم لە تیشک و تیڕێژ، هەرچەند مەترسیی ئەم لێدانە زۆر کەمە.



دەرەنجامەکانی مامۆگرافی چ واتایەکیان هەیە؟

وێنەکانی مامۆگرافی دەتوانن بوونی قسڵ و بڵخی کەلسیۆم لە مەمکی ئێوەدا دەربخەن. ئەم تاقیکردنەوە کە وردەکارییەکانی باس کرا، هەروەها دەتوانێت کیسەکانیش دەربخات، کە دەتوانن بە شێوازێکی ئاسایی لە سووڕی مانگانەدا، بگوڕێن بۆ کیسی شێرپەنجەیی.
سیستەمێکی دیاریکردنی نەتەوەیی بۆ مامۆگرافی هەیە، لەم سیستەمەدا، حەوت گرووپ بوونیان هەیە کە لە سفر تا شەش ڕێزبەندی کراون. هەر گرووپێک دەریدەخات کە ئایا گرتنی وێنەی زیدەتر پێویستە یان نا، و ئەوەی کە ئایا ناوچەیەک ئەگەری بوونی گرێی سادە و بێ‌زیان (ناشێرپەنجەیی) یان گرێی پیس و شێرپەنجەیی هەیە.
هەر پاژێکی بەرنامەکە بەدواداچوونی خۆی هەیە. هەوڵدان بۆ بەرنامەی بەدواداچوون دەتوانێت بریتی بێت لە: وێنەی زیادە، چاودێریی تەکووز، دانانی کاتی عیادە بۆ بەدواداچوونی شەش مانگی، یان ئەنجامدانی نموونەی شانەهەڵگرتن. پزیشکی ئێوە دەرەنجامەکان تاوتوێ دەکات و قۆناغەکانی دی ڵیک دەداتەوە.


مامۆگرافی و نموونە هەڵگرتن لە سینگی ژنان

ئەو شتانەی کە پێویستە سەبارەت بە مامۆگرافی بزانن:

دەتوانن ژیانی ئێوە رزگار بکەن. لە بەر ئەوەی کە دۆزینەوەی شێرپەنجەی مەمک لە سەرەتاوە، مەترسیی مردن بە ڕادەی ٢٥ - ٣٠ لە سەد و تەنانەت زۆرتریش کەم دەکاتەوە. پەرۆش مەبن؛ مامۆگرافی شیوەیەکی خێرایە (نزیک ٢٠ خولەک) و ئازاریشی بۆ زۆربەی ژنان کەمە. ئەم شیوە پارێزراوە و تەنیا ڕێژەیەکی کەم لە لێدانی تیشک بۆ مامۆگرافی بەکار دێت، ئەویش بۆ بەدەستهێنانی باشترین کوالیتی بەر دەست.
ئەگەر سینگێکی چڕ و سفتتان هەیە، یان تەمەنتان خوارووی ٥٠ ساڵە، هەوڵ بدەن مامۆگرافی دیجیتاڵ ئەنجام بدەن. مامۆگرافی دیجیتاڵی لە سەر کۆمپیوتەر تۆمار دەکرێت تا پزیشکان بتوانن بەشێکی تایبەت گەورە بکەنەوە و وردتر چاویان لێ بکەن.


مامۆگرافی بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک لە ژناندا

زیانەکانی مامۆگرافی، مەترسیی و بەربەستەکانی ئەنجامدانی

مامۆگرافی کەسەکان تووشی بەرکەوتنی ڕێژەیەکی کەم تیشک دەکات. بە پێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٦دا بڵاو کرایەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە هەر ١٠٠.٠٠٠ ژنێک کە تەمەنیان لە نێوان ٤٠ بۆ ٧٤ ساڵە و مامۆگرافی دیجیتاڵ ئەنجام دەدەن، ١٢٥ کەس تووشی شێرپەنجەی مەمکی ڕادیۆیی بن و ١٦ کەسیان گیانی خۆیان لە دەست دەدەن. بەراورد بە ئەم ڕێژە، لە ئاکامی ئەم پشکنینەدا دەتوانرێت لە ٩٦٨ تووشبون بە شێرپەنجەی مەمک پێشگیری بکرێت.
بۆ ئەو ژنانەی کە لە سەرەتای ٥٠ ساڵیدان و دوو ساڵ جارێک مامۆگرافی دەکەن، ئەم مەترسییە ٥ هێندە دادەبەزێت. لەو کەسانەدا کە ڕێژەی زۆرتری تیشکیان بەر دەکەوێت و لە ژنانێک کە مەمکیان گەورەترە، چاوەڕێ دەکرێت کە زیانی تیشک لێدانی مامۆگرافی زۆرتر بێت، بەو هۆیە کە بۆ ئەو کەسانە تیشکی زۆرتر پێویستە تا پزیشکان بە وردی بتوانن پێکهاتەی مەمکیان ببینن و پشکنینی گونجاویان بۆ ئەنجام بدەن.


تاقیکردنەوەی مامۆگرافی چ زیانێکی هەیە؟

پێش تاقیکردنەوەی مامۆگرافی:

بەر لەوەی کە ئێوە مامۆگرافی ئەنجام بدەن، پزیشک لە ئێوە سەبارەت بە هەبوونی هەر ئەگەر و فاکتەرێکی مەترسیدار و هەر وەها نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک پرسیارتان لێ دەکات.


شوێنی مامۆگرافی

ئە جێگانەی کە دەتوانرێت مامۆگرافیان تێدا ئەنجام بدرێت زۆرن، بۆ نموونە: نۆرینگە و کیلیکنیکەکان، نەخۆشخانەکان و تەنانەت یەکە گەڕۆکەکانی مامۆگرافی.


کات دانان بۆ مامۆگرافی:

ئەگەرچی گرتنی وێنەی مامۆگرافی نزیکەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک دەخایەنێت، بەڵام پێویستە سەروو یەک کاتژمێری بۆ دابنێن. بە شێوازێکی گشتی، مامۆگرافیی دەستنیشانکەر درێژخایەنتر لە هەڵسەنگاندنی مامۆگرافیکە، چوونکە تێیدا ڕوانگە تایبەتەکان بۆ خەسارناسیی بەشێکی نائاسایی بە کار دەهێنرێن.


شوێن و کاتی ئەنجامدانی پشکنینی مامۆگرافی

بۆ مامۆگرافی چی لەبەر بکەن:

داواتان لێ دەکرێت پێش مامۆگرافی جلەکانتان بگۆڕن.


خواردن و خواردنەوە پێش مامۆگرافی:

هێچ قەدەغەیەک بۆ خواردن و خواردنەوەی پێش مامۆگرافی نییە.


دابەزاندنی ژانی ئەنجامدانی مامۆگرافی:

هەندێ لە ژنان، بە تایبەت ئەوانەی کە مەمکیان گەورەیە، ڕەنگە لە مامۆگرافیدا توشی هەستێکی ناخۆش بن. هەندێ ڕێنومایی هەیە کە پێویستە پێش ئەنجامدانی مامۆگرافی ڕەچاو بکرێن تا کاتی مامۆگرافی تووشی ئازاری کەمتر بن. وەک:
• کات‌دانان بۆ مامۆگرافی ١٠ ڕۆژ پاش سووڕی مانگانە
• بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەو وەک ئەدڤیل (ئیپۆبرۆڤن) یا ئاڵیڤ (ناپرۆکسین)، یەک کاتژمێر پێش پشکنین
• خۆ دوورگرتن لە کافاین، بە درێژایی حەوتەی پێش مامۆگرافی
• لێدانی مەڵهەمی لیدۆکاین یان چەسپی پێستی لە سەر سینگ، ٣٠ خولەک تا کاتژمێرێک پێش تاقیکردنەوە


پاش پشکنینی مامۆگرافی:

هیچ ڕاسپاردەیەکی تایبەت بۆ پاش مامۆگرافی نییە، ئەلبەت کاتێکی باشە بۆ دڵنیابوون لە دانانی کاتی تاقیکردنەوەی پاشتر.


مامەڵەکردن لە گەڵ دەرکەوتە نەخوازراوەکانی مامۆگرافی:

ئازاری گوشار خستە سەر سینگ زۆر جار پاش ئەنجامی تاقیکاری کۆتایی دێت، بەڵام هەندێ لە ژنان بۆ یەک یان دوو ڕۆژ پاش تاقیکاری هەست بە ئازار دەکەن، ئەگەر هەستتان بە ئازار کرد لە کۆرسێتێکی نوێی وەرزشی یان فانیلە، لە باتی کۆرسێتی سفت و تەنگ کەڵک وەرگرن، ڕەنگە بەم جۆرە نەختێک ئازارتان دابەزێت.
هەروەها دەتوانن لە دۆشەکی گەرمایی یا لە وانی حەمامی زۆر گەرم کەڵک وەرگرن. خواردنی دەرمانی دژە هەو، وەک ئەدڤیل (ئیپۆبرۆڤن) دەتوانێت تا ڕادەیەک هێمنی ببەخشێت بە لەش.
کۆی ماڤەکانی ئەم ماڵپەڕە بۆ ناوەندی وێنەگرتن و ئینتەرڤێنشینی مهر پارێزراوە