ئینتەرڤێنشین چییە؟
ڕادیۆلۆجی دەستێوەردانی کە بە کورتی IRی پێ دەڵێن، یەکێکە لە لقە تایبەتییەکانی ڕادیۆلۆجی، کە تێیدا بە یارمەتی ئامێرەکانی (سی تی سکەن، سۆنەر، ئێم ئاڕ ئای، فلۆریسکۆپی) و تەکنیکی تایبەت و پسپۆڕی و لێهاتوویی پزیشک، دەستنیشانکردن و چارەسەری نەخۆشییەکان ئەنجام دەدرێت.
زۆربەی ئەو نەخۆشیانەی کە لە ڕابردوودا پێویستیان بە نەشتەرگەریی کراوە بوو، هەنووکە بە یارمەتی ئەم تەکنیکە، بە ئاسانی و بێ نەشتەرگەری چارەسەر دەبن. بە گشتی کۆی کردەوە ئینتەرڤێنشیناڵەکان لە ڕێگەی کونێکی بچووکی سەر پێست جێبەجێ دەکرێن و لە ئاکامدا دەرهاویشتەی زیانباریان زۆر کەمترە.
قازانجەکانی کردەوە ئینتەرڤێنشیناڵەکان :
• کەمکردنەوەی خوێنبەربوون لە کاتی نەشتەرگەریدا
•کەمکردنەوەی ڕادەی هەوکردن
• کەمکردنەوەی کاتی مانەوە لە نەخۆشخانە
• کەمکردنەوەی مەترسیی نەشتەرگەری
• کەمکردنەوەی ژان و ئازار
ڕادیۆلۆجی دەستێوەردانی بەردەوام گەشە دەکات و لەم ساڵانی دواییەدا پسپۆڕانی ئەم بەشە بە داهێنان و دروستکردنی ئامێرە پێویستەکان، خزمەتێکی نەبڕاوەیان پێشکەشی کۆمەڵگای پزیشکی ئێران کردووە.
تیشکی دەستێوەردانی (ڕادیۆلۆجی ئینتەرڤێنشیناڵ) بریتیە لە:
هەڵگرتنی نموونەی شانەکان (بایۆپسی):
یەکێک لە وردبینانەترین شیوازەکانی دەستنیشانکردنی گرێکان، نموونە هەڵگەرتنە بە دەرزی، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئامێرەکانی وێنەگرتن، تێکڕای سڕکردنی شوێنگەیی شانە یا ئافاتەکان (جەرگ، سی، ئێسک، مەمک، دەرەقی و هتد) نموونە هەڵدەگیرێت و بۆ پشکنین ڕەوانەی تاقیگەی خەسارناسی(پاتۆلۆجی) دەکرێت.
دانانی سۆندەی تایبەتی ناوەوەی گورچیلە بە مەبەستی گۆڕینی ڕێڕەوی میز، بۆ ئەو نەخۆشانەی کە تووشی گیرانی میزەڕۆن، کە لە ژێڕ کۆنتڕۆڵی ئامێری سۆنەر و فیلۆرۆسکۆپیدا، تێکڕای سڕکردنی شوێنگەیی جێبەجێ دەکرێت. کۆتایی سۆندەی نیفرۆستۆمی بە دەزووی دوورینەوەی برین و برینپێچیی تایبەت لە سەر پێست بە متمانەیی جێگیر دەکرێت، تاکوو پێش بە ئەگەری دەرهاتنی سۆندەی نیفرۆستۆمی بگیرێت.
دەرهێنانی هەموو جۆرە کیس:
دەرهێنانی کیسەکانی زگ، هێلکەدان، مەمک، جەرگ و ... لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئامێری وێنەگرتندا، لە گەڵ سڕکردنی شوێنگەیی بە دەرزیی تایبەتی دەرهێنان، کە بە مەبەستی خانەناسی (سیتۆلۆژی) ڕەوانەی تاقیگە دەکرێت.
دەرهێنانی دومەڵ :
دانانی سۆندە بۆ دومەڵەکانی زگ، حەوزی لەگەن و ... بە کۆنتڕۆڵی ئامێری وێنەگرتن، لە گەڵ سڕکردنی شوێنگەیی بە مەبەستی دەرهێنانی دومەڵ و کێم، کە لە ڕێگای بۆڕییەکەوە دەگاتە کیسە و دەرهێنان دەست پێدەکات. سۆندەکە بە دەزووی دوورینی برین و فیکساتۆر لە سەر پێست جێگیر دەکرێت تاکوو سۆندە دەرنەچێت. پاش دەرهێنانی تەواوی دومەڵ و گرتنی وێنە بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامی تەواوی، سۆندە لە جەستە دەهێنرێتە دەرەوە.
دەرهێنانی زراو:
ئەو نەخۆشانەی کە گیرانی بۆڕیی زراو، بووەتە هۆی زەردی و ئاڵۆش لە جەستەیاندا، بە کۆنتڕۆڵی ئامێری وێنەگرتن لە گەڵ سڕکردنی شوێنگەیی، سۆندەی تایبەتیان لە ڕێڕەوی گیرانەکەدا بۆ دادەنرێت. لە کاتێکدا کە گیرانی توند ببێتە هۆی تێنەپەڕینی سۆندە لە شوێنی گیراودا، کۆتایی سۆندە بە کیسەیەک دەلکێندرێت و زراو بۆ دەرەوەی جەستە ڕەوانە دەکات، تاکوو لە کۆبوونەوەی زراو لە بۆڕییە زراوییەکاندا بەرگری بکات.
دانانی شەبەکە بۆ بۆڕییەکانی زراو:
دانانی شەبەکەی کانزایی یەکێکی دی لە شێوازەکانی چارەسەرکردنی داخراویی بۆڕییەکانی زراوە کە بە کۆنتڕۆڵی ئامێری وێنەگرتن، تێکڕای سڕکردنی شوێنگەیی ئەنجام دەبێت. بە شێوەیەک کە سەرەتا بە ئامێری وێنەگرتن شوێنی تەنگبوو و داخراو دیاری دەکرێت، دواتر بە یارمەتیی فەنەر و باڵۆن ڕێڕەوەکە دەکرێتەوە و شەبەکە لە شوێنی تەنگبوو دادەنرێت و بەم جۆرە ڕێڕەوی سروشتیی زراو بۆ ڕێخۆڵە دەکرێتەوە.
نموونەهەڵگرتن لە وێڵاش:
CVS یا نموونەهەڵگرتن لە وێڵاش بە مەبەستی دیاریکردنی کێشە جێنەتیکیەکانە، بەر لەوەی منداڵ لە دایک بێت. پێشنیار دەکرێت نێوان حەوتەی ١١ تا ١٤ی دووگیانی ئەنجام بدرێت. ئەم نموونەهەڵگرتنە، بە کۆنتڕۆڵی ئامێری وێنەگرتن، تێکڕای سڕکردنی شوێنگەیی ئەنجام دەبێت.
هەڵگرتنی شلەی سەراو:
هەڵگرتن یان جیاکردنەوەی شلەی سەراو(ئەمنیۆسێنتێزیس)، هەڵگرتنی شلەی قەراخ کۆرپەلەیە بە مەبەستی پشکنینی بەر لە دایکبوون، کە لە ژێڕ کۆنتڕۆڵی ئامێری سۆنەردا بەڕێوە دەچێت. پێشنیار دەکرێت، نێوان حەوتەی ١٤ بۆ ١٨ی دووگیانی ئەنجام ببێت.
دەرهێنانی ئاوبەند :
ڕەنگە هەندێک لە بەرکەوتووانی شێرپەنجە تووشی کۆبوونەوەی شلەی زگ یان حەوز ببن کە دەبێت بە دانانی سۆندەی تایبەت لە شوێنی مەبەستدا، شلە و ئاوی کۆبوو دەربهێنرێت، چوون دەبێتە هۆی هەناسە سواربوون و قەبزی. دەرهێنانی ئاوبەند (دۆرناژی ئاسیت) بە کۆنتڕۆڵی ئامێری وێنەگرتن، تێکڕای سڕکردنی شوێنگەیی ئەنجام دەبێت و کۆتایی سۆندە بە دەزووی دوورینەوەی برین و ڕاگر (فیکساتۆر) لە سەر پێست جێگیر دەکرێت، تاکوو پێش بە ئەگەری دەرهاتنی سۆندە بگیرێت و پاش دەرهێنانی تەواوی شلەی کۆبوو، سۆندە لە لەش دەردەهێندرێت.
قەستەرە (ئانژیۆگرافی) :
یەکێکی دی لە شیوازە نوێکانی وێنەگرتن بۆ دەستنیشانکردنی گرفتی دەمارەکان (داخراوی ڕەگەکان، ئاوسانی خوێنبەر، AVM و…) قەستەرەیە. قەستەرە بە کۆنتڕۆڵی ئامێری وێنەگرتن، تێکڕای سڕکردنی شوێنگەیی ئەنجام دەدرێت. لە قەستەرەدا سەرتا سۆندەیێکی تایبەت لە ڕانی ڕاستی نەخۆشەوە دەبرێتە نێو خوینبەری مەبەست و پاش تێکردنی مادەی ڕەنگدار، وێنەی پێویست دەگیرێت کە بۆ دەستنیشانکردن بەکار دێن.
ئانژیۆپلاستی :
لە ئانژیۆپلاستیدا بە مەبەستی چارەسەری گیراوی و داخراویی خوێنبەرەکان لە سۆندەی تایبەتی باڵۆندار کەڵک وەردەگیرێت. بە شێوەیەک کە سەرەتا لە ژێر چاودێریی ئامێری وێنەگرتندا، تێکڕای سڕکردنی شوێنگەیی، سۆندەیێکی تایبەت لە ڕانی ڕاستی نەخۆشەوە دەبرێتە نێو خوینبەری مەبەست و پاش تێکردنی مادەی ڕەنگدار، وێنەی پێویست دەگیرێت، دواتر باڵۆنی ئانژیۆ هەناردەی شوێنە تەنگ و داخراوەکانی خوێنبەرەکان دەکرێت و بە تێکردنی هەوا بۆ ناوەوەی باڵۆن ڕێڕەوی داخراو و تەنگبوو دەکرێتەوە.
دانانی کۆیل بۆ خوێنبەرە ناتەندروستەکان:
کاتێک کە لە ڕێڕەوەکانی سووڕانی خوێندا، گرێیەکی دەماری ( کە زۆرتر زگماکیە و گەشەیەکی زۆر هێوری هەیە) دەربکەوێت دەبێتە هۆی تێکدانی ژیانی ئاسایی و تەندروستیی تووشبووان. لەم دۆخەدا پێویستە کۆمەڵێ هەوڵی چارەسەری تایبەت جێبەجێ بکرێت. بە شێوەیەک کە سەرەتا لە ژێر چاودێریی ئامێری وێنەگرتندا، لە ڕێگای ڕانی ڕاستی نەخۆشەوە سۆندەیەکی تایبەت دەبرێتە نێو خوینبەری مەبەست و پاش ئانژیۆگرافی و گرتنی وێنەی پێویست بە یارمەتی شەبەکە و چەسپی تایبەت گرێی دەماری دەبەسترێت و پێش بە دڕیان و لێکبوونەوەی کە دەتوانێت هۆکاری خوێنبەربوون بێت، دەگیرێت.
لەرەی ڕادیۆیی ئافاتەکان (جەرگ، گورچیلە، سی، ئێسک، ...)
تەکنیکی سووتاندن بە شەپۆڵەکانی لەرەی ڕادیۆیی (ڕادیۆ فریکوێنسی) بە مەبەستی سووتاندنی لووەکانی جەرگ، سی، ئێسک، مەمک و ... لە پلەی بەرزدا، کە دەبێتە هۆی لە ناوچوونی خانە شێرپەنجەییەکان لە جێگای چارەسەرکراودا. ئەم نەشتەرگەریە لە ژێر چاودێریی ئامێری وێنەگرتندا، تێکڕای سڕکردنی شوێنگەیی ئەنجام دەدرێت و بە هۆی ڕانەگرتنی درێژخایەنی توشبوو لە نەشتەرگەریە سەرپێیەکان ئەژمار دەکرێت.
ئامبۆلیزاسیون (داخستنی دەمار) :
شێویەک بۆ داخستنی دەمارە خوێنبەرەکان بۆ بەشێکی دیاریکراوی ئەندام وەک؛ گرێی منداڵدان، گرێی موولوولەی خوێن و گرێ دەمارییەکان کە دەبێتە هۆی نەگەیشتنی خوێن بە شووێنی مەبەست و لە ئاکامدا ناچالاکبوونی ئەو بەشە. سەرەتا لە ژێر چاودێریی ئامێری وێنەگرتندا، لە ڕێگای ڕانی ڕاستی نەخۆشەوە سۆندەیەکی تایبەت دەبرێتە نێو خوینبەری مەبەست و پاش ئانژیۆگرافی و گرتنی وێنەی پێویست، سۆندەیەکی زۆر باریک ڕەوانەی خوێنبەری مەبەست دەکرێت و لەو ڕیگایەوە تێکردنی مادەی پێوەدەر و بەربەست ساز ئەنجام دەدرێت.
کیمۆئامبۆلیزاسیون:
شێوازێک بۆ گەیاندنی ڕاستەوخۆی دەرمانە کیمیاییەکان بۆ ناوەوەی لووەکان، کە باوترینی لە گرێی جەرگدا بەکار دێت. لەم شێوازەدا ڕێژەیەکی زۆر لە دەرمانی دژە شێرپەنجە ڕەوانەی ناوەوەی گرێ دەکرێت و بە مادەی پێوەدەر دەمارە خوێنبەرەکان دادەخرێن. هاوکاتیی ئەم دوو کردەوە ئاکامی ئەرێنیی زۆر بەرچاوی هەبووە.
ڕادیۆ کیمۆئامبۆلیزاسیون:
ئەم شێوازەش وەک کیمۆئامبۆلیزاسیونە، بەو جیاوازیەوە کە بێجگە لە تێکردنی دەرمانە کیمیاییەکان، دەرمانی ڕادیۆییش ئەنجام دەبێت و پاشتر بە مادەی پێوەدەر دەمارە خوێنبەرەکان دادەخرێن کە ئاکامی زۆر چاکی دەبێت.
چاندنی پۆرتی دەرمانی کیمیایی:
دانانی قەستەرێکی تایبەت لە ژێر پێشتی سەرووی سینگ بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ لێدان و تێکردنی دەرمانە کیمیاییەکان و پێشگرتن لە تێکچوونی دەمارەکان.
لەیزەری دەوالی :
لەیزەر یەکێکی دیکە لە شێوازەکانی چارەسەری بێ نەشتەرگەری و برینە بۆ دەرمانی دەوالی کە بە تێپەڕاندنی فیبەری لەیزەر بۆ ناوەوەی خوێنهێنەرە بەرکەوتووەکان و لێدانی تیشکی لەیزەرە، دەبێتە هۆی داخرانی ڕێڕەوی خوێنهێنەر و سڕێنەوەی ئەو بەشە لە تۆڕی سووڕانی خوێن کە لە ئاکامدا دەبێتە هۆی چارەسەریی دەوالی.
قۆناغەکانی ئەنجامدانی کەویکردن بە لەرەی ڕادیۆ ( RF Ablation ):
ئەم چارەسەرە، کە یەکێکی دیکە لە شێوازەکانی چارەسەری بێ نەشتەرگەری و برینە کە پاش لەیزەر هاتۆتە ئاراوە، سووتاندنی دیواری ناوەوەی ڕەگە کێشەدارەکانە بە قەستەری تایبەتی لەرەی ڕادیۆ کە نەخۆش لەم شێوەدا بەراورد بە لەیزەر، تووشی ئازاری کەمتر دەبێت.
نازوڕ :
شێوەیەکی ناهێڕشبەرانەی بێ برینە کە تێیدا نازوڕی تایبەت ڕەوانەی فەزای داخزاوی نێوان دیسکەکان دەکرێت و ئەو پارچانەی کە بوونەتە هۆی گوشاری سەر دڕکە پەتک، دەهێنێتە دەرەوە و دەبێتە هۆی کرانەوەی دڕکە کەلێن (کەناڵی دڕکە پەتک).
لەیزەری دیسک:
ئەم شێوەیە تایبەتە بە دڕان و داخزانە وردەکانی دیسک، کە بە دانانی فایبەری لەیزەر و لێدانی تیشکی لەیزەر بە کۆنتڕۆڵی سی تی سکەن بۆ سەر فەزای دڕاو و داخزاو دەبێتە هۆی نۆژەنکردنەوەی دڕاوی و لێکترازاوی.
چارەسەری ڕەگی دەماری (PRT) :
لەم شێوازەدا بە کۆنتڕۆلی سی تی سکەن، دەرزییەکی ناسک و درێژ، تێکەڵەی چەند دەرمانی تایبەتی دژە هەو و ژانبڕ بۆ ئاریشەداری ڕەگی دەماری لێدەدات. پێویستە ئەم کارە ٣ بۆ ٤ جار بە مەودای ٣ حەوتەیی ئەنجام بدرێت. لە ئەگەری وەرنەگرتنی کاردانەوەی بەرچاو، درێژی چارەسەر پێویست ناکات.
ڤێرتیبرۆپلاستی:
لە هەندێ نموونەدا، پووکانەوەی ئێسک و گرێی مۆرەکانی بڕبڕە دەبنە هۆی تێکچوونی مۆرەکان و ئازاری جەستەیی قورس. لەم چارەسەرەدا بە کۆنتڕۆڵی سی تی فلۆرۆسکۆپی چیمەنتۆیەکی تایبەت دەکرێتە ناو مۆرە ڕووخاو و شکاوەکان و دەبێتە هۆی پتەوبوونیان و ئازاری نەخۆش خێرا لە ناو دەچێت.
کیفۆپلاستی:
بە مەبەستی مەودابەخشین و پتەوکردنی مۆرەی داتەپیو، سەرەتا بە باڵۆن بەرزایی مۆرەکان ڕێک دەخرێن و دواتر چیمەنتۆی تایبەت بۆ ناوەوی فەزای کراوەی مۆرە تێ دەکرێت.
نێدۆڵ یا گرێی دەرەقی:
بە گرێکانی سەر ڕژێنی دەرەقی، گرێی دەرەقی دەگوترێت کە زۆربەیان شێرپەنجەیی نییەن و پێویست بە چارەسەر ناکەن. بەڵام لە هەندێ نموونەدا، گرێگانی دەرەقی دەتوانن ڕێژەیەکی زۆر هۆرمۆن بەرهەم بهێنن کە دەبێتە هۆی تێکدانی کرداری ڕژێنی دەرەقی.
هێماکانی گرێی دەرەقی:
• هەستکردن بە ئازار لە گەروودا
• ئەستەم بوونی قورتدانی خۆراک
• دژواریی هەناسەدان
• ڕوودانی حاڵەتەکانی؛ شڵەژاوی، دڵە کوتێ، ئارەقەکردنی زۆر، هەستی ماندوویەتی، خەمۆکی و قەبزی
ڕیگاکانی دەستنیشانکردن:
• تاقیکردنەوەی خوێن
• ئەنجامدانی سۆنەر و لە ئەگەری پێویست بووندا، سی تی سکەن یا سکەنی ناوەکی (ئەتۆمی)
• نموونە هەڵگرتنی (FNA)
نموونە هەڵگرتنی دەرەقی (FNA):
لە حاڵەتی ئاساییدا، نموونەهەڵگرتن لە گرێکانی دەرەقی بە دەرزی، لە لایەن پسپۆڕی ڕژینەکانەوە ئەنجام دەبێت. بەڵام لەو نموونانەدا کە گرێگان بە باشی دەرنەکەون و زۆر بچووک بن یا لە قوڵایی پێکهاتەی درەرەقیدا بن، بە کۆنتڕۆڵی ئامێری سۆنەر بە دەرزیی تایبەت نموونەی گرێکان هەڵ دەگیرێت.
ئامولیزاسیۆنی پرۆستات بە مەبەستی چارەسەری گەورەبوونی پرۆستات :
پرۆستان ڕژێنێکە دەکەوێتە خوارتر لە میزەڵدان و بەشی سەرەتایی لوولەی میزی تەندۆتەوە. ئەم لوولە، میز لە لەش ڕەوانەی دەرەوە دەکات.
کردەوەی پرۆستات:
ئەرکی پرۆستات بریتیە لە کۆنتڕۆڵی میز، چالاک ڕاگرتنی سپێرمەکان (تۆو) و زاوزێ لە پیاواندا.
هێمای نەخۆشینەکانی پرۆستات:
چەند پاتەبوونی میز، کزەی میزەڕۆ، میز گیران و هتد
نەخۆشینەکانی پرۆستات:
هەوکردن یا پرۆستاتیک
پرۆستاتیتس (هەوکردنی پرۆستات):
پرۆستاتیتس؛ هەوکردنی پرۆستاتە (ڕژینی بچووکی ژێری مێزەڵدان). ئەم هەوکردنە دەتوانێت کورتخایەن (پرۆستاتیتسی کورتخایەن) یان درێژخایەن و خولی بێت (پرۆستاتیتسی درێژخایەن)، کە لە ئاکامی کێمکردنی بەکتریاییدا ڕوو دەدات و زۆرجار هەوکردنی مێزەڵدان و بۆڕی میزەڕۆی لە گەڵدایە. پرۆستاتیتسی کورتخایەن زۆرتر بە هۆی بڵاوبوونەوەی چڵکی کۆئەندامی میز یا نەخۆشییەکانی جووتبوون ڕوو دەدات.
کزە و چووزانەوە لە کاتی میزکردندا، تێکڕای ژانی قورس و قووڵی نێوان قاچەکان لە نیشانەکانی نەخۆشیی پرۆستاتە.
شێرپەنجەی پروستات:
شێرپەنجەی پرۆستات یەکێک لە باوترین نەخۆشییەکانی پیاوانە. ئەڵبەت لە تەمەنی خوارووی ٥٠ ساڵ کەمتر دەردەکەوێت و زیاتر پیاوانی بەساڵاچوو تووشی دەبن. شێرپەنجەی پرۆستات، زۆر بە هێوری گەشە دەکات و لە سەرتادا تەنیا بە ڕژێنی پرۆستاتەوە بەندە و لە شوێنەکانی دیکەی لەشدا بڵاو نابێتەوە. ئەگەر دیاریکردنی شێرپەنجەی پرۆستات لە دەسپێکی نەخۆشیدا ڕووبدات، شانسی چارەسەربوونی بە تەواوی زۆرە.
گەوورەبوونی پرۆستات (BPH):
پرۆستات لە پیاوانی گەنجدا هێندەی گوێزێکە. لە گەڵ گەورەبوونی تەمەندا، ئەم ڕژێنەش گەورەتر دەبێت. بە گەورەبوونی بێزیانی پرۆستات BPH دەڵێن. کە ئەم دیاردە دەبێتە هۆی هەندێ کێشەی وەک: دووبارەبوونەوەی میز، هەوکردنی میز یان داخرانی تەواوی بۆڕیی میز.
چارەسەری گەوورەبوونی پرۆستات (BPH):
باوترین شێوازی چارەسەری BPH، بەکارهێنانی دەرمان و نەشتەرگەرییە. بەڵام لەم دواییانەدا شێوازی کەمهێرشبەرانەی ئەمبۆلیزەیشین (داخستنی دەمار)ی خوێنبەرەکانی پرۆستات بۆ چارەسەریی ئەم نەخۆشینە پێشنیار دەکرێت و بۆ نەخۆشانێک کە دۆخیان بۆ بێهۆشبوون و نەشتەرگەری لەبار نییە، شیوازێکی زۆر گونجاوە. چوون بە شێوازی سەرپێی و پێویستنەبوونی مانەوە لە نەخۆشخانەدا ئەنجام دەبێت.
داخستنی دەماری خوێنبەرەکانی پرۆستات :
ئەمبۆلیزەیشینی (داخستنی دەمار) خوێنبەرەکانی پرۆستات لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئامێری وێنەگری و تێکڕای سڕکردنی شوێنی مەبەست جێبەجێ دەکرێت. بە شێوەیەک کە سەرەتا سۆندەیەکی تایبەت لە ڕانی ڕاستەوەی نەخۆش ڕەوانەی خوێنبەری پرۆستات دەکرێت و پاش ئانژیۆگرافیی شوێنی مەبەست، تێکردنی گیراوی مادە بەربەست سازەکان بۆ ناوەوەی خوێنبەری پرۆستات ئەنجام دەدریت. بە ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە گەیشتنی خوێن بە پرۆستات دادەخرێت و دەبێتە هۆی بچووک بوونی پرۆستات.
ئەم نەشتەرگەرییە پێویستی بە بێهۆشی نییە و بە شێوازی سەرپێی ئەنجام دەدرێت.
ئامادەکاریی پێویست بۆ نەشتەرگەری:
• پارێزی خواردن، لە ٦ کاتژمێر پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری
• لە گەڵدا بوونی هەموو بەڵگە و فایلەکانی پەیوەست بە نەخۆشی
• لە گەڵدابوونی بەڵگەی تاقیکاریی مەیینی خوێن
• حەمام کردن و لابردنی مووی زێدەی ڕان
• هەبوونی هاوڕێیەک بۆ ئەنجامدانی کار و باری ئیداری
• ڕاگرتنی بەکارهێنانی دەرمانی وەک: ئاسپیرین، وارڤارینیا پلاویکس لە ٣ ڕۆژ پێش نەشتەرگەری
ڕادیۆ فرێکوینسی (RF)ی دیسک:
لەم چارەسەرەدا بەشی دەرچوو و دڕاوی دیسک لە ژێڕ چاودێریی ئامێری وێنەگرتندا، بە تیشکی لەرەی ڕادیۆ (RF) چاک دەکرێت.